دەست بە دابەشکردنى نەوتی سپی کرا
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکان دەستی پێ کرد.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی دابەشکردنی نەوتەکەوە دەڵێت: سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت.
بودجەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە و هەر خێزانێک ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی لە بەرانبەر ١٠٠ هەزار دینار پێ دەدرێت.