بەدواداچوونی مەیدانی بۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینى حكوميى 750 دينارى دهكرێت
لەسەر فەرمانی کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان، لیژنەیەکی باڵای وەزارەت، بۆ بهدواداچوون و چاودێریکردنی پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە سنووری پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان پێکهات.
لیژنەی پارێزگهی هەولێر هەر ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتیی فەلاح مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی کانزایی و ئەندامييهتيى هەر یەک لە عەمید خەسرەو غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆیی لە پارێزگهی هەولێر و موقەدەم تاهیر ساڵح، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی پاڵاوتگەکان و پیشەسازییە نەوتییەکان، لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دەستی بە کارەکانی کرد و لە ڕۆژانی داهاتووشدا ليژنەکانی پارێزگهکانی دیکە و ئیدارە سەربەخۆکان دەست بە کارەکانی دەکات.
لیژنەی پارێزگهی هەولێر بەدواداچوونی مەیدانی بۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین لە بەنزینخانەکان کرد، کە لە پرۆسەی وەرگرتن، پشکنین و دابەشکردن پێکهاتووە و لە کۆتایيی پرۆسەکەشدا، ڕێوشوێنی تووند بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.