نەوتی سپی بەسەر زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی دهۆك و زاخۆ دابەش كرا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٤، لەسەر ڕاسپاردەی كەمال محمد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت، بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، شاندێكی وەزارەت بەسەرپەرشتیی ڕێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت بەشداریی دوو كۆبوونەوەی لەگەڵ د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك و گۆهیدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و قایمقامی دهۆک و هەموو بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان کرد، لەنزیكەوە گوێبیستی پێشنیاز و ڕاسپاردەكانیان بوو.
لە سەرەتادا وەكوو هەنگاوی یەکەم، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر خێزانە زیانلێكەوتووەكان و هەموو ئەو هۆتێلانە کرا، كە خێزانە زیانلێکەوتووەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەخۆ گرتووە.