Skip to the content

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

سەبارەت بە نووسراوى وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، ئێمە وەکوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدابووین، بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکرێت و نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە بۆ دەرەوە هەناردە بکرێت. بۆ ئەم مەبەستە چەندین جار سەردانی بەغدامان کردووە.
لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵیشەوە، لەگەڵ سەرۆكى لیژنەی داراییی پەرلەمان و هەروەها لەگەڵ لیژنەی حکومەتی فیدراڵ، لە هەرسێ وەزارەتی نەوت و پلاندانان و دارایی کۆبووینەوە و کۆنووسەکەشی واژوو کرا.
دوایین جاریش لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ ی مانگى ئايار، لیژنەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆبووەوە، ئێستا چاوەڕێین ئەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەکە دەربچێت، هەروەها ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەین، بە مەبەستى چارەسەرى ئەم بابەته.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان