Skip to the content

فەرەنسا پاڵپشتیی پەرەپێدانی پیشەسازیی نەوت و غاز دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٤، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، لەگەڵ یان برێم کونسولی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە.

کونسولی گشتیی فەرەنسا جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پاڵپشتییەکانی بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیی نەوت و غاز کردەوە، دواتر گوێبیستی دواپێشهاتەکان و ئەنجامی گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق بوو، کونسولی گشتیی فەرەنسا ڕایگەیاند "وڵاتی فەرەنسا پاڵپشتیی پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازیی نەوت و غاز دەکات، کە لە بەرژەوەندیی گشتیی خەڵکی کوردستان و عێراق دایە."

وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕۆڵی حکومەت و گەلی فەرەنسای لە پاڵپشتیی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا، باس لە تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و شێوازی ئەو گرێبەستانە کرا کە وەزارەت لەگەڵ گەورە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت واژۆیان کردووە و گرێبەستی هاوبەشییە و مافی کۆمپانیا نەوتییەکانە لە هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانیان پێ بدرێت.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە هەوڵەکانی پێشخستنی کەرتی وزە و بووژانەوەی هەردوو کەرتی پیشەسازیی نەوت غاز کرا.