وەزیری سامانە سروشتییەکان لەگەڵ بەرپرسى ئۆفیسی هەماهەنگيی یەکێتيی ئەورووپا لە هەولێر کۆبووهوه
ڕۆژى دووشەممە ١٣ــی ئایاری ٢٠٢٤، کەمال محەمەد ساڵح ،وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت، پێشوازی لە توركيلد بي واي جي، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگیی یەکێتيی ئەورووپا لە هەولێر کرد.
هەردوولا پێداگرییان لەسەر گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد، کە سوودی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە و کاریگەریشی بەسەر بازاڕی نەوتی جیهان هەیە.
نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا، پشتگیریی خۆى بۆ دانوستانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم دەربڕی. پاشان وەزیری سامانە سروشتییەکان به وهكالهت داوای کرد یەکێتی ئەورووپا هەوڵەکانی بۆ ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا چڕتر بکاتهوه.