ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستيان پێ کرد
*سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپاردووە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنى نرخی بەنزین بکرێت.
ڕۆژى پێنجشهممه 5ی ئەیلوولی 2024، لە دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە ئامادەبوونى کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان به وهكالهت، کۆبوونەوەیەکی فراوان، لەبارەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستی پێ کرد.
وەزیری سامانە سروشتییەکان گفتوگۆی لەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی کرد، لەم ڕووەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەکارییەکانی دەست پێکردوون، تاوەکوو بەم نزیکانە لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێم بکرێت.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنییەتی کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەکردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی، لەم ڕووەوە دەست بە هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەکرێت.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا شاندێکی وەزارەتى سامانهسروشتييهكان سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بکات، بۆ دیاریکردن و وەرگرتنی بەشی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی و بەنزین و کۆمەڵێک پرسی پەیوەنداری دیکە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە زستانی ڕابردوو بە سەرکەوتوویی توانی بڕی سوتەمەنیی پێویست لە نەوتی سپی و بەنزین و غازی ماڵان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابین بکات و بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵیش دەست بە ئامادەکارییەکان کراوە.