Skip to the content

حكومەتی هەرێمی كوردستان داوایەكی یاسایيی نێودەوڵەتیی بردەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد (GEMBBL) قەرەبووی بەرچاوی تێچووی یاسایی دەکرێت.
بڕیارەکە دوای بڕیاری دادگه‌ی ناوبژیوانی دێت کە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا، کە تێیدا دادگه‌کە بڕیاری دا حکومەت بە شێوەیەکی ڕەوا PSCی بینا باوی و میرانی هەڵوەشاندەوە و هەموو داواکارییەکانی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەدی لە دژی حکومەت ڕەت کردەوە.
لە 4ی نیسانی 2025، دادگای ناوبژیوانی بڕیاری کۆتایيی خۆی سەبارەت بە تێچوونەکان دەرکرد، کە تێیدا بڕیاریدا کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد بڕی 26,868,905.29$ دۆلاری ئەمریکی بدات بە حکومەتى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ سوودی دوای بڕیارەکە.