وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشوازیی لە جێگری کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢٥، کەمال محمد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان به وهكالهت، پێشوازیی لە ڕودۆڵف ڕیچارد، جێگری کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دەستپێشخەری و پابەندبوونی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە ڕێکەوتن و بڕیارەکان. ههروهها ڕۆڵی فەرەنسا بۆ گەیشتن بە چارەسەر و ڕێکەوتن بەرز نرخێنرا.
جێگری کونسولی گشتیی فەرەنسا، لێکتێگەیشتن و هەماهەنگيی وهزارهتهكانى سامانە سروشتییەکان و نەوتی فیدراڵی بەرز نرخاند.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە هێرشە تیرۆرستییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان و دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان و کۆبوونەوەکانی وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان کرا کە پێشکەوتنی باشیان بەخۆوە بینیوە.