وەزیری سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە
ئهمڕۆ سێشهممه ٢٣ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان، لەگەڵ ئەندرۆ بێزڵی، کونسولی گشتيی بەریتانیا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە هەناردەکردنی نەوت و پەرەپێدانی دامەزراوەکانی وزە کرا و کونسولی گشتیی بەریتانیا سوپاسی حکومەتەکەی گەیاندە وهزارهتهكانى کارەبا و سامانە سروشتییەکان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری و پاکبوونەوەی ئاسمانی شارە گەورەکان و خاوێنبوونەوەی ژینگەی هەرێمى كوردستان.
وەزیری سامانە سروشتییەکان سوپاسی گەل و حکومەتی بەریتانیاى کرد کە پاڵپشت و پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستانن.