وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشوازی لە ڕاوێژکار و لێپرسراوی بەشی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق کرد
کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان به وهكالهت، پێشوازی لە لویس لاکاس، ڕاوێژکار و لێپرسراوی بەشی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق کرد.
لویس لاکاس پلان و بەرنامەی وڵاتەکەی بۆ بەگەڕخستنی وەبەرهێنانی کۆمپانیای وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادەیيی وەزارەتەکەی بۆ کاراسانی و هاوکاریکردنی کۆمپانیاکانی کەنەدا پێشان دا، بۆ هاتن و وەگەڕخستنی وەبەرهێنان لە سەرجەم بوارەکانی وزە، نەوت، گاز و کانزاکان.
شايانى باسه لە ئێستادا وڵاتی کەنەدا دەستی کردووە بە فراوانکردنی ئاستی وەبەرهێنان و بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستانیشەوە.