وهزارهتى سامانه سروشتييهكان پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی عێراق بە هەنگاوێکی ئەرێنی دهزانێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی عێراقی تایبەت بە تێچوونی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی، بۆ گەیشتن بە چارەسەری کۆتایيی مەلەفی نەوت دەزانێت، ئومێدەوارین ئەم هەنگاوە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لە چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان بێت و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كار بۆ جێبەجێكردنی یاساكە و تێپەراندنی تەواوی کێشەکان ئامادەکردنی ڕێكارە تەكنیكییەكانی بكات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
٣ی شوباتى ٢٠٢٥