بە درۆن هێرش كرایە سەر کێڵگەی غازی كۆرمۆر

ئێوارهى ڕۆژى يهكشهممه کاتژمێر (7:05)، هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانەغاز بگەیەنێت. بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە و پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەکانی هێرشەکە دەكرێت.