چاودێری و بەدواداچوونی کوالێتی و دابەشکردنی بەنزینی حکومی بەردەوامە

لیژنەی باڵای چاودێری و بەدواداچوونی كوالێتیی بەنزین، سەردانی مەیدانیی ژمارەیەك لە بەنزینخانەكانی پارێزگەی دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥، بۆ درێژەدان بە کارەکانی لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی کوالێتی و بەڕێوەچوونی کاری دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی ٧٥٠ دیناری، بە سەرپەرشتیی فەلاح مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی كانزایی، سەردانی پارێزگەی دهۆک و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد.
لیژنەکە سەردانی مەیدانی چەند بەنزینخانەیەکی کرد کە بەنزینی نۆرماڵی ٧٥٠ دینارییان پێ دەدرێت.