دادگەی پێداچوونەوەی عێراق: گرێبەستەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکان یاسایین
دوای چەندین دانیشتنی دادگە و تانەلێدانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بڕیارەکانی دادگەی کەرخ، کە دوای بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق دژ بە یاسای نەوت و گازی کوردستان دەرچووبوو، دادگەی کەرخ دوای ماوەیەکی زۆر لە چەندین جار دادبینی لە بەرژەوەندیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی پێشووی خۆی دا، هەرچەندە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دووبارە تانەی لە بڕیارەکان دایەوە، بەڵام دادگەی پێداچوونەوەی عێراق بڕیاری دا بە پەسەندکردنی بڕیارەکانی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرخ، بەمەش لە ڕووی یاساییەوە یەکلایی بووەوە کە گرێبەستەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان کارایە و دروستە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥