ناردنى نەوتی سپی لهلايهن وهزارهتى نهوتى فيدرالهوه بۆ پارێزگهکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد

ڕۆژى پێنجشهممه 16ی کانوونی دووەمی 2025، دابينكردنى كاروانى یەکەمی نەوتی سپيی پاڵپشتيكراو، لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵهوه بۆ پارێزگهی هەولێر دەستی پێ کرد و بڕیاریشە ههر ئهمڕۆ یان سبهى ههينى، بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانی هەر یەک لە پارێزگهکانی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بە چەند وەجبەیەک نەوتی سپیيان بۆ بێت.
دابينكردنى نەوتی سپى، دوای گفتوگۆ و دانوستانێکی زۆری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دێت، کە بەدرێژایی چوار مانگی ڕابردوو بەڕێوە چووە، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ تەنیا ڕەزامەندی لەسەر 19٪ ی پشکی پارێزگهکانی هەرێم لەو نەوتە داوە، کە بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر خێزانەکانی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دابەشی دەکات. بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان، وەکوو هەنگاوی یەکەم نهونهته بەسەر هاووڵاتيیانى ناوچە شاخاوییەکان دابەش بکرێت.