Skip to the content

وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشوازی لە کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بەوەکالەت)، پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
وەزیری سامانە سروشتییەکان جەختی لە گرنگیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان کردەوە، کە وێڕای هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکان، دەنگدان لەسەر هەموارکردنەوەی بودجە هەنگاوێکی باشە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کەرتی کارەبا، کەمال محەمەد ساڵح بوونی کۆمپانیا تورکیاییەکان و لێهاتووییان لە بونیاتنانی ژێرخانی کارەبای هەرێم بەرز نرخاند.
کونسولی گشتیی تورکیا ئامادەییی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی سێکتەری کارەبا دەربڕی.