زیاتر لە 243 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر ملیۆنێک و 215 هەزار خێزان دابەش كراوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ زستانی ئەمساڵ و لە ماوەیەكی كەمدا بە نرخێكی پاڵپشتیكراو، تا ڕۆژی دووشەممە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، زیاتر لە ٢٤٣ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢١٥ هەزار خێزان دابەش کردووە، کە دەکاتە ڕێژەی لە ٨٦%ی کۆی نەوتی دابەشکراو. تەنیا ١٢٧ هەزار و هەشت سەت و هەشت خێزان ماون نەوتییان وەرنەگرتووە.
ئەم دابەشكردنە سەرجەم پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكانی گرتووەتەوە، بە ڕادەیەك دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو بووە.
دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر خێزانەكاندا بەم شێوەیە بووە:
- هەولێر ٤٠٠ هەزار و ٣٩٨ خێزان، كە دەكاتە ٩٦٫٥%.
- سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەرین ٤٦٣ هەزار و ٨٦٩ خێزان، کە دەكاتە ٨٩٫٥%.
- دهۆك ١٩٤ هەزار و ٧٦٣ خێزان، کە دەكاتە ٨٦٫٥%.
- هەڵەبجە ٢١ هەزار و ٨٩٠ خێزان، کە دەكاتە ٧١%.
- ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٨٧ هەزر و ٦٣٨ خێزان، کە دەكاتە ٩٩%.
- ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ٤٧ هەزار و ١٨٧ خێزان، کە دەكاتە ٧٢٫٥%.
هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی ئاگەدار دەكەینەوە تا ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراوی وەزارەتی نەوتی عێراق نەگەیشتووە، وێڕای ئەوەی بڕیارە بڕە نەوتێك كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و تەنها بەشی ١٩%ی پێویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە، چاوەڕوان دەكرێت بە چەند كاروانێك بڕە نەوتێكی سپی بگاتە هەرێمی كوردستان و لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.