Skip to the content

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: 258 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە ملیۆنێک و 292 هه‌زار خێزان دابەش كراوه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕايگه‌ياند: بۆ زستانی ئەمساڵ و لە ماوەیەكی كەمدا بە نرخێكی پاڵپشتیكراو، زیاتر لە ٢٥٨ ملیۆن لیتر نەوتی سپی، بەسەر زیاتر لە يه‌ك ملیۆن و ٢٩٢ هەزار خێزان دابەش كراوه‌، له‌ ئێستاشدا تەنیا ٥٠ هه‌زار و ٩٠٩ خێزان ماون نه‌وت وه‌ربگرن.
ئەم دابەشكردنى نه‌وته‌ سەرجەم پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆكانی گرتووەتەوە، بە ڕادەیەك دابەشكردنه‌كه‌ لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو بووە و پرۆسەكەش بەرەو كۆتايى دەچێت.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەستی بە دابەشكردنی ئەو بڕە نەوتە سپییەش كردووە، كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فيدراله‌وه‌، بۆ سەرجەم پارێزگه‌كانی هه‌رێمى كوردستان نێردراوە و بڕەكەی زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان كه‌ ته‌نيا ٥٠ ملیۆن لیتره‌ و بەشی لە ١٩%ی هاووڵاتیيانی هه‌رێمى كوردستانە، تا ئێستاش چەند كاروانێكی كەم لەو نەوتە سپییە گەیشتووه‌ته‌ كۆگه‌كان و بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگه‌کان و ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێمی کوردستان دەست بە دابه‌شكردنى كراوه‌.