Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ ١٢ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتييه‌كان، ڕوونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
هاووڵاتیيانی هەرێمی كوردستان ئاگه‌دار دەكەینەوە كە تاكوو ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقه‌وه‌ نەگەیشتووە، هەرچەندە بڕیارە لەم هەفتە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە بڕێک لە نەوتی سپی بۆ پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت، كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و بەشی ته‌نها لە ٠/٠١٩ ی پێویستيی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر ئەم بڕە نەوتەش دابین کرا، بە چەند كاروانێک دەگاتە هەرێمی كوردستان و لە ڕێگه‌ی بەڕێوەبەرایەتیيەکانی نەوت و کانزاکانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگه‌کان و ئیدارە سەربەخۆکان ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.