Skip to the content

ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

ئەمڕۆ ڕێكەوتی 17ی تەمووزی 2025 بۆ جارێكی دیكە كاتژمێر 10:55 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی DNO لە تاوكێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هێرشەكە زیانی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان بە توندی ئیدانە و شەرمەزار دەكات و چەند جارێكیش داوای لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی نزیك بەم ناوچانە و گیانی كارمەندانی مەدەنی بپارێزن و ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كەرتی وزە بکەن.