وەزیری سامانه سروشتييهكان: حکومەتی فیدراڵ ئاستەنگی لەبەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمى كوردستان دروست کردووە

ئەمڕۆ دووشهممه ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بهوهكالهت)، بە جیا پێشوازی لە هەر یەک لە ئاتیلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا و ڕافائێل مۆڤسێسیان، کۆنسولی گشتیی ئەرمینیا لە هەولێر کرد.
لە هەردوو دیدارەکەدا، وەزیری سامانە سروشتییەکان؛ ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی باس کرد و ڕایگەیاند: حکومەتی فیدراڵ بە پێچەوانەی دەستوور و یاسا و تەنانەت بڕیاری دادگهکانی عێراقيش، ئاستەنگى لەبەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دروست کردووە، لە کاتێکدا هیچ کێشەیەک لە گرێبەستەکانی نەوتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکان نییە و ئامادەى پێدانی ماف و گەرەنتی و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکان نییە.
لەلایەن خۆیانەوە هەردوو کونسولى ههنگاريا و ئهرمينيا پشتگیريی خۆیان و حکومەتەکەیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فيدڕالى دهربڕى.