ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

ڕۆژى پێنجشه‌ممه ٦ى ئادارى ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتييه‌كان له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى غازه‌وه، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە نزیكەوە سەرقاڵی چارەسەركردنى كێشەی بەرزبوونەوەی نرخی غازە، كە ماوەیەكە بەهۆی شەپۆڵی سەرماوە خواست لەسەری زیاد بووە و نرخەکەی بەرز بووەتەوە، هەروەها بە توندی ئەو هەواڵانە ڕەت دەکهينهوه، كه باس لەوە دەكه‌ن حكومەتی هەرێمى كوردستان گرێبەستى له‌گه‌ڵ كۆمپانيايه‌ك، بۆ دابەشکردنی غاز بەسەر ماڵان‌دا کردووە. لێره‌وه ڕايده‌گه‌يه‌نين كه حکومەتى هه‌رێم گرێبەستى لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەک نەكردووە و سیستەمی دابەشكردنی غاز بەسەر ماڵان‌دا وەكوو خۆیەتی و گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.