لە واشنتن وەزیری سامانە سروشتییەکان دوو ڕێکەوتننامەی واژۆ کرد

ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا، سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزە کرد.
کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان، کە واژووی ڕێککەوتننامەکانی کرد لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : "هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکایی، ئێچ کەی ئێن ئەنەرجی (HKN Energy) و وێستێرن زاگرۆس (Western Zagros)، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگ لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد؛ کە بەهای هەردووکیان دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێنیيان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کوردستان دەبێت".