Skip to the content

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان به‌شدارى لە كۆنفرانسی "ڕاگوزەر بەرەو وزەی پاک و کەمکردنەوەی کاربۆن" كرد

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥، دیاری ڕەختەوان، ڕاوێژکاری ئابووریی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، به‌ نوێنه‌رايه‌تيى وه‌زاره‌ت، لە پەکینی پایتەختی وڵاتى چین، بەشداربوو لە کۆنفرانسی "ڕاگوزەر بەرەو وزەی پاک و کەمکردنەوەی کاربۆن، لەمیانەی دەستپێشخەريی پشتێن و ڕێگه‌ی وڵاتی چین و هاوبەشەکانی".
وڵاتی چین دەیەوێت پشتگیريی وڵاتانی هاوبەشی، لە دەستپێشخەريی پشتێن و ڕێگه‌ی بکات لە قۆناغی ڕاگوزەر بەرەو وزەی پاک و کەمکردنەوەی کاربۆن.
هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێکی گرنگی عێراق، یەکێکە لە هاوبەشەکانى وڵاتی چین لەم پرۆژەیەدا. لەبەر ئەوە چین یارمەتی پێشکەشی کوردستان و عیراق دەکات لەو بوارەدا.
شايانى باسه‌ هه‌رێمى کوردستان هەنگاوی گرنگی ناوە و بەردەواميش دەبێت لە زیادکردنی ڕێژەی بەکارهێنانی وزەی پاک و نوێبووەوە.