وەزیری سامانە سروشتییەکان به وهكالهت لەگەڵ کونسولی گشتيی ئەمەریکا کۆبووەوە

ڕۆژى يهكشهممه ٤ى ئايارى ٢٠٢٥، کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان، پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر، کونسولی گشتيی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە مارک ڕۆڵنس سەرۆکی گەورە کۆمپانیای (HKN)ی ئەمەريكايى و شێخ سەعد، سەرۆکی کۆمپانیای تۆرەس ئامادەی بوون، باس لە دوا گفتوگۆ و دانووستانەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فيدڕال کرا.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا وەزیری سامانە سروشتییەکان (به وهكالهت)، جەختی لەسەر جێبەجێکردنی هەموو پابەندییەکانی وەزارەت کردەوە، لەپێناو گەیشتن بە ڕێکەوتن و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت. لاى خۆيهوه کونسولی گشتيى ئەمەریکا ئامادەیيی هەموو پاڵپشتییەکى بۆ وەزارەتى سامانه سروشتييهكان دەربڕی.