Skip to the content

زۆربەی كێشە تەكنییەكانی داناگاز چارەسەر كراون

ڕۆژی شەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2025، تیمێکی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی كارەبا، بە سەرپەرشتیی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوانی وەزارەت و بەرهەمهێنانی كارەبا و كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و ڕاوێژكاری ئابووری، لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای داناگاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنان بوون؛ زۆربەی كێشەكان بەرەو چارەسەرکردن چووە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتیی بکرێتەوە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا. هەر بە دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی گاز، ڕاستەوخۆ بۆ وێستگەکانی کارەبا دەگوازرێتەوە و هاووڵاتییانی کوردستان لە هەر پێشوەچوونێکی پرۆسەکە ئاگادار دەکرێنەوە.


وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی كارەبا
29/11/2025