نزیكەی 337 هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستان نەوتی سپییان پێدراوە
ئەمساڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پێش دەستپێكردنی وەرزی سەرما، دەستی بەدابەشكردنی نەوتی سپی كردووە؛ ئەمەش دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بڕە نەوتی پێویستیی دابینكردووە بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ؛ بەمەش تاكوو ڕێكەوتی 17ی تشرینی دووەمی 2025، بڕی 67,370,400 لیتری دابەشكردووە، كە 336,852 خێزان نەوتی سپی پێدراوە.
دابەشكردنی نەوتی سپیی بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەمشێوەیە بووە:
- هەولێر زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر
- سۆران زیاتر لە 7 ملیۆن لیتر
- سلێمانی زیاتر لە 27 ملیۆن لیتر
- هەڵەبجە نزیكەی 5 ملیۆن لیتر
- دهۆك زیاتر لە 5 ملیۆن لیتر
- زاخۆ زیاتر لە ملیۆن و نیو لیتر
دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەكان و دەوروبەر بەردەوام دەبێت، تاوەكوو هەموو خێزانەكان نەوتی پێویستیان پێدەدرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان