وەجبەی یەکەمی غازی ماڵان لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە گەیشتە هەرێم
ڕۆژی شەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2025، وەجبەی یەكەمی غازی ماڵان (LPG) لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و ڕاستەوخۆ بەسەر كارگەكانی غاز دابەش کرا.
كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان، هەر لە دوای هێرشە تیرۆرستییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ، داوای 760 تۆن غازی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ كرد، بۆ سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، تا ئەو كاتەی لە كێڵگەی كۆرمۆڕ دەست بە بەرهەمهێنانی غازی ماڵان دەكرێتەوە؛ ئەم بڕە غازەش لەگەڵ ئەو غازەی لە كۆگاكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هەیە، بەشی پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەكات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
29/11/2025