وەزیری سامانە سروشتییەکان: تاكوو ئێستا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمى كوردستان لە کۆگهگانی بەندەری جەیهان ئەمبار و بەبازاڕ کراون
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت)، پێشوازی لە یان برایم، کونسولی گشتيی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کونسولی گشتی ڕێکەوتنی سێلایەنەی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سامانە سروشتییەکانى ههرێمى كوردستان و کۆمپانیای سۆمۆی بەرز نرخاند.
وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕۆڵی حکومەتی فەرەنسای بەرز نرخاند لە هەناردەکردنەوەی نەوت و پابەندی وەزارەتی بە ڕێککەوتنەکە دووپات کردەوە، کە لە کاتی ئێستادا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە کۆگهگانی بەندەری جەیهان ئەمبار و بەبازاڕ کراون و پەیوەندی و هەماهەنگيی باش لەنێوان هەردوو وەزارەتدا هەیە.