ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

وه‌زاره‌تى سامانه سروشتييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕايده‌گه‌يه‌نێت: هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی سووتەمەنی نەبووەتەوە. هەندێك له كەناڵ و پەیجەکانی سۆشیال‌میدیا، پرسی ڕاستگۆیی و پیشەیی بۆ بانگەشەی ڕاگەیاندن بەكاردەهێنن و دەیانەوێت بە بڵاوکردنەوەی چەواشەكاری، ڕای گشتی بە لاڕێدا ببەن و له ناونيشانى بابه‌ته‌كانياندا باسيان له (قه‌يرانى سووته‌مه‌نى له هه‌رێمى كوردستان) كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش ديدارێكى كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زيرى سامانه سروشتييه‌كان (به وه‌كاله‌ت)ـيان كردووه‌ته بنه‌ماى قسه‌كانيان كه بۆ كه‌ناڵێكى ڕاگه‌ياندن قسه‌ى كردووه.
لێره‌وه ڕايده‌گه‌يه‌نين وه‌زيرى سامانه سروشتييه‌كان، ته‌نيا باسى ئه‌وه‌ى كردووه كه پشكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوخۆ كه‌مه و وه‌زاره‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به‌نزين و سووته‌مه‌نيى زياتر دابين بكات و به هيچ شێوه‌يه‌ك باسى قه‌يرانى سووته‌مه‌نى نه‌كردووه.