وەزیری سامانە سروشتییەکان: کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕوو لە چارەسەرکردنن

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان (به وهكالهت)، پێشوازی لە لیو جیون، کونسولی گشتیی کۆماری میلليی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەت, کونسوڵی چین نزیکبوونەوەی گەیشتن بە چارەسەری بابهتى نەوتی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ئامادەیيی وڵاتەکەشی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوانە پێشان دا.
وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرد کە بەمنزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات. هەروەها وەبەرهێنان و کار و پرۆژە و چالاکیی وڵاتی چینی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.