گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندیی ڕۆشنبیرانی کورد و عەرەب کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له شاندێكی رێكخراوی كۆڕبه‌ندی ئاشتیی ڕۆشنبیری (ملتقی السلام الثقافي) كرد.
له دیدارێكدا پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیری و كولتوورییه‌كان و درووستكردنی په‌یوه‌ندی لە نێوان ڕۆشنبیرانی كورد و عه‌ره‌ب تاووتوێ كران.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دیداری ڕۆشنبیری بۆ نووسه‌ران و رۆشنبیرانی كورد و عه‌ره‌ب كرا، كه بڕیاره له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و میانه‌یه‌دا حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، له وته‌یه‌كدا ستایشی كاری هاوبه‌ش و رۆڵی رۆشنبیرانی كورد و عه‌ره‌بی كرد له قووڵكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و رێگرتن له‌وه‌ی ناكۆكیی نێوان جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان و حكومه‌ته‌كانی به‌غدا ببێته ناكۆكیی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و عه‌ره‌ب له عێراقدا.
دواتر شاندی میوان له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێریان كرد.