کار بۆ پڕۆژەی کتێبخانەی نیشتمانیی ئەلیکترۆنی و ژمارەی سپاردنی نێودەوڵەتی دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشه‌ممه ٦یبئەیلوولی ٢٠٢٢، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیوانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی كتێبخانه كتێبخانه گشتییه‌كان كۆبوویەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر رۆڵی كتێبخانه‌كان له بره‌ودان به رۆشنبیریی و بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و ئاڵۆگۆڕی زانیاری.
له‌وبارەوە وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، ورده‌كاریی زیاتری له باره‌ی ئاماده‌كاری راپۆرتی کێشە و گرفت و پێداویستیی كتێبخانه‌كان خستەڕوو، ئاماژه‌ی به چۆنییەتیی ئاماده‌كردنی ئه‌و راپۆرته و گرنگییه‌كه‌ی دا له‌پێناو پێشخستنی كاروباری كتێبخانه گشتییه‌كان.
هەروەها وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ئاماژەی بە دوو پڕۆژەی گرنگ کرد بۆ کتێبخانەکان، ئەوانیش کتێبخانەی نیشتمانیی ئەلیکترۆنی و ژمارەی سپاردنی نێودەوڵەتی (isbn)ە کە هەردوو پڕۆژەکە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سوپاس و ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كتێبخانه گشتییەکان و به‌ڕێوەبه‌ر و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كتێبخانه گشتییه‌كان كرد، له پای كاركردنیان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان و خزمه‌تكردنی خوێنه‌ران.