Skip to the content

ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری هەنگ چاپ و بڵاوكرایەوە

گۆڤاری هەنگ، گۆڤارێكی منداڵانە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دەریدەكات، ئەمڕۆ (29ـی ئاب/ ئۆگێستی 2023)، ژمارە 182ی گۆڤارەكە لە بەرگێكی ڕازاوەدا چاپ و بڵاوكرایەوە.

گۆڤاری هەنگ، تەنیا گۆڤاری منداڵانە، كە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، وەك هەوڵێك بۆ خزمەتكردنی منداڵانی كوردستان، بە بایەخەوە لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە چاپ و بڵاودەكرێتەوە.

خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەكە، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانە، سەرنووسەر ئاریان عەبدولخالق سەرسام و بەڕێوبەری نووسین، ڕەهێڵ ڕەشیدە.

گۆڤارەكە لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی كتێبخانە گشتییەكان ژمارە سپاردنی (272)ی ساڵی (2022)ی پێدراوە و بە تیراژی (1000) دانە چاپ دەكرێت.