قه‌ڵغانی ڕێزلێنان ده‌به‌خشرێته حه‌وت هونه‌رمه‌ندی شانۆی سەرشەقامی کەرکووک
بڕیارە لە رۆژانی ١٩ تا ٢١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، به‌شداری ٢٤ تیپی شانۆیی (كوردستان، عێراق، سووریا، ئێران، جه‌زائیر، تونس و ئیتاڵیا)، لە ژێر چاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حهوتهمین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سەرشهقام له شاری كه‌ركووك به‌ڕێوه‌بچێت.
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، جگه له نمایشی شانۆ، ڕێوڕه‌سمی ناساندن بۆ چه‌ند كتێبێك ده‌كرێت و ٨ شانۆكاری به ئه‌زموونیش به‌شداری پانێلێكی تایبه‌ت به هونه‌ری شانۆ و ئه‌زموونه‌كانیان له‌و بواره‌دا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ده‌ق و نمایشه شانۆییه‌كان و لێهاتوویی شانۆكاره‌كان له لایه‌ن چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ و كچ و باشترین بیرۆكه و به‌رهه‌م و ده‌رهێنه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت.
لەو چوار چێوەیەشدا بڕیاره له سێیه‌م ڕۆژی فێستیڤاڵدا، خه‌ڵات و قه‌ڵغانی ڕێزلێنان ببه‌خشرێت به هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان "گه‌زیزه عومه‌ر، حه‌مه‌سوار محه‌ممه‌د، د.كه‌ریم خه‌نجه‌ر، شیراز عه‌زیز، سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د، حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان و سه‌لام زه‌نگه‌نه".
به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه دوای ئه‌و هه‌وڵانه دێت، كه وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خستیه‌گه‌ڕ له پێناو به‌رده‌وامیدان به خوله‌كانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له كه‌ركووك و سه‌رخستنی فێستیڤاڵه‌كه.