وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌شداری ٧٥ـه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی فرانكفۆرت ده‌كات
رۆژی چوارشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی وه‌زاره‌ت به‌شداری پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی فرانكفۆرتی كرد.
له پێشانگهكهدا، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به چه‌ندین به‌رهه‌می نووسه‌رانی كورد به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌شداره و بڕیاره ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، شاندی وه‌زاره‌ت چه‌ند ئیڤێنت و سیمینارێك به‌ڕێوه‌به‌رێت.
به‌پێی خشته‌ی چالاكییه‌كان، سێ كۆڕی كوردی ساز ده‌كرێن، كه یه‌كه‌میان بابەتی شەرم لە كوردبوون و ئەزموونی وەرگێڕان و ئەدەبی كوردی لەلایەن میران ئەبرهام و ئەنوەر ئەڵمان پێشكه‌ش ده‌كرێت. دووه‌میان كۆڕی ناساندنی كتێبی وەهمێك لە بوون لەلایەن دیمەن سوهرابی پێشكەش دەكرێت. سێیه‌میان یوسف مەنتك، كۆڕێك له باره‌ی ئەزموونی دیوانی ئێوارانی راین پێشكەش دەكات، كه بە زمانی ئەڵمانی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
هه‌روه‌ها كۆڕێك به ناونیشانی، فرمێسك لە چاوی رۆژگاردا دەقی مەهاباد قەرەداغی، لەلایەن فرمێسك مستەفا بەڕێوە دەچێت. دواتر ڕۆماننووسی کورد حەلیم یوسف، لەسەر ڕۆمانی ٩٩ موورووی پەرشوبڵاو قسە دەکات، كه بە زمانی ئەڵمانی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
لە رۆژی یەكشەمه‌شدا، سێ ئیڤێنت ساز ده‌كرێن، كه بریتین له بەهێزكردنی ئەقڵی كەسایەتی منداڵ لەلایەن د.هاوڕێ زەنگەنە، وێنای ژن لە نمایشنامەی كوردیدا، ڕێزان ساڵح و ڕۆڵی میدیا لە بەرەوپێشبردنی وشیاری له لایه‌ن تامان شاكر ساز ده‌كرێت.
بڕیاره پێشانگه‌كه تا ڕۆژی ٢٢ـی تشرینی یه‌كه‌م به‌رده‌وام بێت و تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌زگا به‌ناوبانگه‌كانی كتێب له جیهاندا به‌شدارن، هه‌روه‌ها ده‌یان توێژه‌ری ناودار و ئه‌كادیمیست و كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری جیهانی به‌شداری پێشانگه‌كه ده‌كه‌ن.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان له ٢٠٠٤ه‌وه بەشداری ئەم پێشانگایە دەکات و له سێ ساڵی ڕابردوودا به هۆی په‌تای كۆرۆنا، پێشانگه‌كه له كاتی خۆیدا نه‌كرایه‌وه و دوای تێپه‌ڕینی كۆرۆنا ئه‌مساڵ، جارێكی دیكه پێشانگه‌كه كرایه‌وه.