وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری میللی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی كرد
رۆژی سێشەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له مۆسكۆ سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری میللی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتیان كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌دا، كه د.دانه‌ر مسته‌فا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووسیا ئاماده‌بوو، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان له لایه‌ن ئەلێکساندەو فسۆڤاڵۆدۆڤیچ، به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكدا، ئەلێکساندەو فسۆڤاڵۆدۆڤیچ، وێڕای پێشكه‌شكردنی كورته باسێك له باره‌ی مێژووی مۆزه‌خانه‌كه‌وه، ڕایگه‌یاند، له ساڵی ١٩٨٠ـه‌وه مۆزه‌خانه‌كه كراوه‌ته‌وه و هه‌زاران كه‌رسته‌ی كلتووری گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی له ژاپۆنه‌وه تا مه‌غریبی عه‌ره‌بی تێدایه.
راشیگەیاند :'' زۆرینه‌ی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات ژووری تایبه‌ت به خۆیان له مۆزه‌خانه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ژوورێک بۆ گه‌لی كوردی تێدا نییه و ئەگەر کەرەسەی کەلەپووری کوردیمان بۆ دابین بکەن، ئامادەین بەشێک تایبەت بکەین بەگەلی کوردستان.''
وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان ڕایگه‌یاند، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووسیا، كار بكرێت بۆ دابینكردنی ئه‌و كه‌رستانه‌ی پێویسته نمایش بكرێن و پیشاندانی كولتوور و ڕه‌سه‌نایه‌تی گه‌لی كورد.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، راشیگەیاند:'' به هۆی داگیركاری و شاڵاوه‌كانی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كوردستان، به‌شێكی گه‌وره‌ی كه‌رسته مێژوویی و شوێنه‌واری و كولتوورییه‌كانی كوردستان له‌ناوبراون، یاخود به ناوی گه‌لانی سه‌رده‌ست تۆمار كراون و ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان شێوێندراوه.''