وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مۆسكۆ به‌سه‌رده‌كاته‌وه
![](/media/22772/whatsapp-image-2023-10-13-at-195512_f37b7a3d.jpg?crop=0,0.04148148148148148,0,0.25851851851851854&cropmode=percentage&width=1200&height=630&rnd=133417425780000000)
رۆژی پێنجشەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری ولاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له یه‌كه‌م ڕۆژی چالاكییه‌كانی له مۆسكۆ، سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له مۆسكۆ كرد و له لایه‌ن د.دانەر ئەبوبەکر مستەفا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووسیا پێشوازی لێ كرا.
له دیدارێكدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان سوپاسی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی له مۆسكۆ کرد، كه بوونەتە پشتیوان و هاوكاری درووستكردنی پردی په‌یوه‌ندی كلتووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، له مه‌راسیمێكی ڕێزلێناندا لەگەڵ گرووپێكی هونه‌ری كچانی ڕووسیا کۆبووەوە، کە لەساڵی 2014 وە گروپێکی هەڵپەڕکێی کوردیان پێکهێناوە و هەر هەمان ساڵ لە ئاهەنگی نەورۆز لە مۆسکۆ چەند تابلۆیەکی هەڵپەڕکێیان نمایش کردووە.
دواتر حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، گوێی له ڕا و سه‌رنجی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری گرووپی هەڵپەڕکێ و سەما جیهانییەکانی مۆسكۆ گرت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، لیلیا میرۆنۆڤە، سه‌رپه‌رشتیاری گروپی هەڵپەڕکێ و سەما جیهانییەکانی پێشنیازی كرد، له‌و چالاكییه هونه‌رییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چن، ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنیان پێ بدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كورد كلتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ هه‌یه و ده‌كرێت زیاتر كار بكرێت بۆ ناساندنی و هیوای خواست ناوه‌ندێكی كوردناسی له مۆسكۆ بكرێته‌وه بۆ زیاتر ئاشناكردنی كلتوور و هونه‌ری كوردی به گه‌لان.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، وێڕای ده‌ستخۆشی له چالاكییه‌كانی گرووپه‌كه، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و دیاری به‌خشییه سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری گرووپه‌كه و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
سه‌باره‌ت به داواكاری وپێشنیازهكانیان، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان به‌ڵێنی پێدان، له‌مه‌ودوا له‌و چالاكییه هونه‌ری و كلتووریانهی ڕه‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه، ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ڕه‌خسێنرێت بۆ میوانداریكردنی گرووپی هەڵپەڕکێ و سەما جیهانییەکانی مۆسكۆ و ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتریان ده‌ربڕی.
رۆژی چوارشه‌ممه ١١ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی، به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیای فیدڕاڵ.
هه‌ریه‌ك له ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت، نامق هه‌ورامی، به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، د. موحسین ئه‌دیب، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و شاخەوان مستەفا بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر، له سه‌ردانه‌كه‌دا یاوه‌ری وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانن.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سێیەم وەشانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ به سپۆنسه‌ر و پشتیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ده‌ستپێبكات و تا (23 ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2023) به‌رده‌وام بێت.
لە ساڵی 2020 ـه‌وە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ لە رووسیا بەڕێوەدەچێت، وەشانی یه‌كه‌م و دووەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سپۆنسەری فێستیڤاڵەکە بوو