وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتناسی مۆسکۆی به‌سه‌ر كرده‌وه
ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتناسی ڕووسیای كرد و له نزیكه‌وه به‌شی كوردی په‌یمانگاكه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌دا، شاندی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له "ئەلێکبێرۆڤ ئەلیکبێر کەڵابیکۆڤیچ" سەرۆکی ئەنیستیوتی ڕۆژهەڵاتناسی "کیڕیڵ ڤێرتیایێڤ"، سەرۆکی سێکتەری کوردناسی و "لانە مەجیدۆڤنە ڕەڤەندای فەدایی"، سەرۆکی سەنتەری کلتووری ڕۆژهەڵات لە پەیمانگا پێشوازی کران.
دواتر سەردانی کەسایەتی ئەکادیمی و ڕۆژهەڵاتناسی ناسراوی ڕووسیا و جیهان "ڤیتاڵی ناومیکین"، سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوە زانستییەکانی پەیمانگاکەی کرد.
له دیدارەكەدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی هه‌ر شاندێكی كوردی بۆ مۆسكۆ، ئه‌گه‌ر وێستگه‌یه‌كی سه‌ردانه‌كه په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتناسیی نه‌بێت، واته كه‌موكوڕییه‌ك له سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌بووه.
ڕاشیگەیان: "وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به چاوی ڕێز و پێزانینه‌وه ده‌ڕوانینه خزمه‌تكردنی ئه‌رشیف و كلتوور و فه‌رهه‌نگ و مێژووی كورد و كوردستان له لایه‌ن ئه‌و په‌یمانگایه‌وه و هه‌وڵه‌كانی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی دیۆكیۆمنێت و تۆماركردنی مێژووی فه‌رهه‌نگی و كلتووری كورد جێی شانازین و هه‌وڵەکانی كوردناسی ناودار لازاریڤ و کوردناسانی تری پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی بەرز دەنرخێنین کە خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به لایه‌نه جیاجیاكانی ژیانی کلتووری و فه‌رهه‌نگی و مێژوویی كورد کردووە."
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی په‌یمانگاكه وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی باڵای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ڕایگه‌یاند، په‌یمانگاكه به شانازییه‌وه ئه‌مڕۆ میوانداری ئێوه‌ی كورد ده‌كات و ئێمه له ڕابردوودا پڕۆژه‌ی ناوازه‌مان له بواری فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری و كلتووری كوردی ئه‌نجامداوه.
ڕاشیگەیاند:" چاوه‌ڕوانیمان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه له پڕۆژه‌كانی داهاتووماندا بۆ خزمه‌تی ڕابردووی ئه‌ده‌ب و مێژوو و كولتووری كوردی هاوكارمان بن، به تایبه‌تی له بواری پشكنین و لێكۆڵینه‌وه شوێنه‌وارییه‌كاندا."
هه‌روه‌ها سوپاسی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان لە ڕوسیا كرد، له به‌رامبه‌ر بەیەکەوە کارکردن وهاوکاریەکانی بۆ بەشی کوردناسی و دروستکردنی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی بۆ کۆکردنەوەی سەرچاوە لەسەر کورد و کوردستان و نوسراوەکان.
له به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان به‌ڵێنی دا، له داهاتوودا هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ توێژه‌رانی په‌یمانگاکه بكرێت و هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێت بۆ پێشخستنی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانی په‌یمانگاكه بەتایبەت لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەڵێنی پێدان لەچاپکردنی کتێب لەمەر کلتوور و فەرهەنگی کوردی هاوکاری پەیمانگاکە بێت و پرۆژەی هاوبەشی وەرگێڕانیش بۆ زمانی ڕوسی لە پێشینەی هاوکارییەکانی وەزارەت دەبن.