ئەنجومەنی هیندی بۆ پەیوەندییە کلتورییەکان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته تیپی هونه‌ری شاریا
رۆژی هەینی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، تیپی هونه‌ری شاریا، له پای به‌شداریكردنی له نۆیه‌م فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌لهی بۆ میوزیك و سه‌ما خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێ به‌خشرا.
لە كۆتا رۆژی فێستیڤاڵهکەدا هونه‌ر و كلتووری سه‌مای ١٢ وڵاتی تێدا نمایش كران و تیپی هونه‌ری شاریا، كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كرد، چه‌ند نمایشێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی پێشكه‌ش كرد.
تابلۆكانی تیپی هونه‌ری شاریا، بوونه جێی بایه‌خی میوانانی فێستیڤاڵه‌كه و له كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی هیندی بۆ په‌یوه‌ندییه كلتوورییه‌كان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێشكه‌ش به تیپی هونه‌ری شاریا كرد.
بڕیاره تیپی هونه‌ری شاریا رۆژی ٢١ـی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣، به‌ره‌و ویلایه‌تی چاندیگارا به‌ڕێبكه‌وێت به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی "كوللو دوسشێرا"، كه سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.