باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ پێشوازی لە وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان ده‌كات
رۆژی هەینی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری و د.دانه‌ر مسته‌فا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووسیا، لەلایەن د.قه‌حتان ئه‌لجه‌نابی، باڵیۆزی عێراق و ستافی باڵیۆزخانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له دیدارێکەدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان جه‌ختی له گرنگیی هه‌ماهه‌نگی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له درووستكردنی پردی په‌یوه‌ندی كلتووری نێوان گه‌لان كرده‌وه و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ڕووسیای فیدڕاڵ شیكرده‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ، نیوه‌ڕۆ خوانێكی وه‌ك ڕێزێك له شاندی هه‌رێمی كوردستان ڕێكخست و هه‌ریه‌ك له حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق، كه ئێستا له مۆسكۆیە، بانگهێشت كرد.