به به‌شداری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌لهی بۆ میوزیك و سه‌ما ده‌ستیپێكرد
رۆژی چوارشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، له شاری نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستان، به به‌شداری شاندێكی هونه‌ری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌لهی بۆ میوزیك و سه‌ما ده‌ستیپێكرد.
فێستیڤاڵه‌كه تا ڕۆژی ٢٠ـی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣، به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا تیپی هونه‌ری شاریا، كه نوێنه‌رایه‌تی تیپه هونه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانەوە ڕه‌وانه‌ی فێستیڤاڵه‌كه كراوه، به ژماره‌یه‌ك چالاكی به‌شداری ده‌كات.
بڕیاره ڕۆژی كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه، تیپی هونه‌ری شاریا چه‌ند تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێ و پارچه میوزیكی كوردی پێشكه‌ش بكات.