حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید: به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانینه فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی مۆسكۆ
رۆژی پێجشەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سێیه‌می فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی مۆسكۆ، ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته فێستیڤاڵه‌كه و پشتیوانی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی دەکات.
له ده‌ستپێكی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، لە وتارێکدا ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له وڵاتی ڕووسیا و پشتیوانی كاره‌كانتان ده‌بین و سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی ڕووسیا ده‌كه‌ین، كه ساڵانه ئه‌م فێستیڤاڵه كوردییه له ئامێز ده‌گرن.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، راشیگەیاند:'' سه‌رزه‌مینی ڕووسیا به‌وه ناسراوه هه‌میشه له به‌رده‌م گه‌لی كورد دا كراوه بووه چ بۆ كوردانی خودی ڕووسیا و چ بۆ له ئامێزگرتن و میوانداری شۆڕشگێڕان و ئاواره‌كانی كورد له ڕابردوودا.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، رایگەیاند: ''ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، ساڵانه له شاری دهۆك فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ما ساز ده‌كه‌ین، جگه له سینه‌ماكارانی كورد له وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپا و جیهانه‌وه سینه‌ماكاران به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، تا ئێستا نۆ گه‌ڕی ئه‌م فێستیڤاڵه ئه‌نجام دراوه و بۆ ئه‌مساڵیش خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ گه‌ڕی ده‌یه‌می.''
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان سوپاس و پێزانینی بۆ ڕێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه ده‌ربڕی و رایگەیاند:'' ده‌ست خۆشی لە ڕێكخه‌ران و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه جیهانییه دەکەم و دەستی ماندوو بوونیان دەگوشم، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و كلتووری ڕووسیای فیدڕاڵ و به‌رپرسانی دامه‌زراوه فه‌رهه‌نگییه‌كان، كارگێڕانی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی ڕووسیای فیدڕاڵ ده‌كه‌م.''
دواتر د.دانەر مستەفا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ڕوسیا، لەوتارێکدا گرنگی فێستیڤاڵەکەی باسکرد و ڕۆڵی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی بەرز نرخاند بەتایبەت ئامادەبوونی خودی وەزیر و شاندێکی باڵای وەزارەت، نیشانەی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمە بەم فێستیڤاڵە.
گولیزار گەردنزەری، سەرۆکی فێستیڤاڵەکە، لەوتارەکەیدا باسی پردی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و ڕوسیا کرد، بەتایبەتی لەبواری هونەری سینەمادا و سوپاسی پاڵپشتییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی کرد لە خولەکانی ئێستا و پێشتردا.
هونەرمەند فەرید ئیلهامی، بە پێشکەشکردنی چەند گۆرانی و میوزیکێکی تایبەتی یارسان، ئاهەنگی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەی ڕازاندەوە.
هه‌ر له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان به‌شداری له وێنه‌ی یادگاری فێستیڤاڵ كرد و دواتر گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێ و سه‌مای مۆسكۆ، دوو تابلۆی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی‌یان پێشكه‌ش كرد.
رۆژی چوارشه‌ممه، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی، به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیای فیدڕاڵ.
هه‌ریه‌ك له ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت، نامق هه‌ورامی، به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و شاخەوان مستەفا بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر، له سه‌ردانه‌كه‌دا یاوه‌ری وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانن.