له ئۆڵۆمپیادی باڵتیك هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیی خه‌ڵاتی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا
رۆژی سێشەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئه‌و تیپه‌ی كچانی ڕووس، كه له ئۆڵۆمپیادی باڵتیك بۆ سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێی كلتووری، تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی‌یان نمایش كرد، خه‌ڵاتی دووه‌می ئۆڵۆمپیادیان پێ به‌خشرا.
ئۆڵمپیادی باڵتیک بۆ سه‌ما و هەڵپەڕکێ، له ١٩ تا ٢٢ـی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣، له شاری سان پترسبۆرگـی ڕووسیا به‌ڕێوه‌چوو.
له ٨ وڵاتی جیهانه‌وه زیاتر له ٢ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س به‌شداریان له خولی هه‌شته‌می ئۆڵۆمپیادهكهدا كرد.
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ئۆڵۆمپیادهكهدا پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌ما به ناوی "Dance EXPO" كرایه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی ئاماده‌بووان و لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ئۆڵۆمپیاده‌كه بوو، ئه‌و تابلۆ هونه‌رییه كوردییه بوو، كه تیپێك له كچانی ڕووس پێشكه‌شیان كرد و به هۆیه‌وه توانیان پله‌ی دووه‌می ئۆڵۆمپیاده‌كه به‌ده‌ستبهێنن.
تیپه هونه‌رییه‌كه‌ی كچانی ڕووس، پێشتر له لایه‌ن حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مۆسكۆ و به‌شداریكردنی له سێیه‌م وه‌شانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی مۆسكۆ، خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی وه‌زاره‌تی پێ به‌خشین.