وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان سه‌ردانی پێشانگای هونه‌ری ڕووسیای فیدڕاڵ ده‌كات
![](/media/22810/whatsapp-image-2023-10-15-at-230814_5d5bc4eb.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133418746430000000)
رۆژی یەکشەممە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له مۆسكۆ سه‌ردانی مه‌زنترین پێشانگای هونه‌ری ڕووسیای فیدڕاڵی كرد.
پێشانگای نیشتمانی "تریتیاكۆڤ" مه‌زنترین پێشانگه‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری ڕووسیای فیدڕاڵه، كه زیاتر له ١٨٠ هەزار تابلۆ و پەیکەر و كۆته‌ڵی هونه‌ری چه‌ندین نه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی ڕووسیای تێدایه و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌كانی هونه‌ر له ڕووسیا داده‌نرێت.
له پێشانگاكه‌دا به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی ڕووسیا له سه‌ده‌ی یازده‌ی زاینییه‌وه تا سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌می تێدایه. هاوكات به‌رده‌وام پێشانگای كاتی، پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی، كلتووری و ڕۆشنبیری نمایش ده‌كات.