Skip to the content

وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان سه‌ردانی پێشانگای هونه‌ری ڕووسیای فیدڕاڵ ده‌كات

رۆژی یەکشەممە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ مۆسكۆ سه‌ردانی مه‌زنترین پێشانگا‌ی هونه‌ری ڕووسیای فیدڕاڵی كرد.

پێشانگا‌ی نیشتمانی "تریتیاكۆڤ" مه‌زنترین پێشانگه‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری ڕووسیای فیدڕاڵه‌، كه‌ زیاتر له‌ ١٨٠ هەزار تابلۆ و پەیکەر و كۆته‌ڵی هونه‌ری چه‌ندین نه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی ڕووسیای تێدایه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌كانی هونه‌ر له‌ ڕووسیا داده‌نرێت.

له‌ پێشانگا‌كه‌دا به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی ڕووسیا له‌ سه‌ده‌ی یازده‌ی زاینییه‌وه‌ تا سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌می تێدایه‌. هاوكات به‌رده‌وام پێشانگا‌ی كاتی، پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی، كلتووری و ڕۆشنبیری نمایش ده‌كات.