Skip to the content

وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە نمایشیی فیلمی تەمبوور ئامادە دەبێت

رۆژی یەکشەممە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سێیەم رۆژی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ، ئامادەی نمایشی فیلمی "تەمبوور" بوو.

فیلمەکە لەلایەن دەرهێنەر و میوزیکژەنی کورد "فەرید ئیلهامی" دەرهینراوە، ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە ناسنامەی ئامێری میوزیکی تەمبوور دەکات.

پاش تەواوبوونی فیلمەکە، لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆ لەبارەی تەمبوور و ئایینی یارسان کرا، دەرهێنەری فیلمەکە وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە، یەکێک لەبەشداربوان مارگرێتا ئیڤانۆڤنە کاراتیگینا، بەرپسی بەشی هاوکاری نێودەوڵەتی و پێکەوە کارکردنی پرسە نێودەوڵەتییەکانی کۆنسێرڤاتۆری چایکۆفسکی داوای کرد هاوکاری دامەزراوەکەیان بکرێت لەڕووی پێدانی سەرچاوەی زانستییەوە بۆئەوەی بتوانن گرنگی بە تەمبوور و مەقامەکانی یارسا بکەن.

فەرید ئیهامی میوزیکژەن و دەرهێنەری کورد، لە یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ چەند ئاوازێکی میوزیکی پێشکەش کرد و بەرهەمەکەی بووە مایەی بایەخپێدانی ناوەندە کلتووری و هونەری و ئەکادیمییەکانی ڕووسیا و کۆنسێرڤاتۆری چایکۆڤسکی پێشنیازی کرد، فەرید ئیلهامی لە زۆربەی شارەکانی رووسیا کۆنسێرتی هونەری ساز بکات.