وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌شداریی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد جه‌لال زه‌نگابادی کرد
ڕۆژى ٥ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان، به‌شداریی له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد، مامۆستا جه‌لال زه‌نگابادی كرد و له وتارێكدا، ڕۆڵی مامۆستای كۆچكردووی له خزمه‌تی كایه‌ی ڕۆشنبیریی كوردی به ڕۆڵێكی پێشه‌نگانه باس کرد.
ئاریان سه‌لاحه‌دین، له وتاره‌كه‌یدا، ڕایگه‌یاند: "مامۆستا جه‌لال زه‌نگابادی، ڕۆڵێكی پڕبایه‌خی هه‌بوو، له بزاوتی وه‌رگێڕان و به هۆی كارامه‌یی و شاره‌زایی له زمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان، توانی چه‌ندین شاكاری ئه‌ده‌بی وه‌ربگێڕێته سه‌ر زمانی كوردی و كتێبخانه‌ی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات."
هه‌روه‌ها گوتی: "وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بووه و له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی ته‌ندرووستیی مامۆستای كۆچكردوو بوو، له پێناو چاره‌سه‌ریشدا ئاماده‌ی هه‌موو پشتیوانییه‌ك بووین، به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌رگ ڕێگه‌ی نه‌دا."
بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، به ناوی وه‌زیری ڕۆشنبیری و سه‌رجه‌م نووسه‌ر و ڕۆشنبیران و ئه‌دیبانی كوردستانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری مامۆستای كۆچكردوو كرد.
نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناسراوی كورد، جه‌لال زه‌نگابادی، ڕۆژی سێشه‌ممه (5ـی ئه‌یلوولی 2023)، له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا، كۆچیدوایی كرد.
زه‌نگابادی له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به نووسین كردووه و له نیوه‌ی دووه‌می ده‌یه‌ی شه‌سته‌كاندا به‌رهه‌مه‌كانی له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره جگه له زمانی كوردی، زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، ئینگلیزی و ئیسپانیی زانیوه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه به‌رهه‌م و شاكاری نووسه‌ر و ئه‌دیبه گه‌وره‌كانی له‌و زمانانه‌وه وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی.
جەلال زەنگابادی له ماوه‌ی ژیانیدا 19 كتێبی سه‌ربه‌خۆی چاپ كردووه و له هه‌شت كتێبی دیكه‌شدا هاوبه‌شی ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران بووه. هاوكات نزیكه‌ی 50 كتێبی ده‌سنووسی دیكه‌ی چاپ نه‌كراون و 10 له‌و كتێبانه‌ی بۆ چاپ ئاماده‌ن.