لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێکخرا
ڕۆژی دووشەممە ٥ـی ئابی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشبیری و لاوان، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەت و خەلیل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە شێوازی بەڕێوەچوون و بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو.
وۆرکشۆپەکە لە هۆڵی "بێشکچی"ی دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سازکرا، تایبەت بوو بە ئاشناکردنی فەرمانبەرانی دیوان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، وەرزش، لاوان، کتێبخانە گشتییەکان، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ڕۆشنبیری و هونەريی هەولێر، سریانی و تورکمان) بە ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن و شێوازی هەڵبژاردن.
لە وۆرکشۆپەکەدا، ڕاهێنەرانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان/ دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان وردەکاری شێوازی بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕێکارەکانی کۆمیسیۆنیان خستە ڕوو و داوایان کرد هەرچی زیاترە هاووڵاتیيان بەگشتی و ئامادەبووانی وۆرکشۆپەکە بەتایبەتی، کارتی بایۆمەتريی دەنگدان وەربگرنەوە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دەنگداندا بتوانن مافی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەریان لە پەرلەمان بەرجەستە بکەن.